بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دواى دوو ڕۆژ دەستگیرکردنى ئیسلام کەشانى کارگێرى مەڵبەندى زاخۆى یەکگرتووى ئیسلامى و کادرى ڕاگەیاندنى ئەو حزبە لەلایەن ئاسایشى زاخۆوە، ئاسایشی زاخۆ لەسەر دەستگیرکردنى ڕوونکردنەوەیەکى بڵاوکرەوە.
لە ڕوونکردنەوەکەیدا ئاسایشی زاخۆ، ئیسلام کەشانى بە تۆمەتبار ناودەبات و دەڵێت: داوى پشتڕاستکردنەوەى ئەو زانیاریانەى لەسەر ئیسلام سەعید گەیشتە دەستمان، کە تێکەڵى لەگەڵ پەکەکەدا هەیە، بە بڕیارى دادوەر دەستگیرکراوە و ئێستا لەژێر لێکۆڵینەوەدایە.
ئاسایشی زاخۆ جەختدەکاتەوە، کە دەستگیرکردنى ئەو کادرەى یەکگرتووى ئیسلامى پێچەوانەى یاسا نییە و دەستبەسەرکردنى یاساییە و هەموو بەڵگەیەک لەبەدەستدایە.
Your Comment